حکومەتی یۆنان بڕیار لە چارەنووسی ١٠ هەزار پەنابەر دەدات

KNN : Kurdish News Network
12:21 - 01/10/2019
کوردستان
دیمەنێک لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی مۆریا لە یۆنان
+
-

 

دوای درووستبوونی فشاری زۆری پەنابەران لە وڵاتەکەیدا حکومەتی یۆنان بڕیاریداوە پەنابەران بگەڕێنێتەوە تورکیا.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، حکومەتی یۆنان ڕایگەیاندووە دەیانەوێت تا كۆتای ئەمساڵ و پێش هاتنی ساڵی ٢٠٢٠، نزیكەی ١٠ هەزار پەنابەری وڵاتەكەیان دیپۆرتی وڵاتی توركیا بكەنەوە.

ئەم بریارەی یۆنان لەدوای كۆچی بە لێشاوی كۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە دێت و بەتایبەت دوای ئاگركەواتنەوەكەی كەمپی مۆریا لە دورگەی لسبۆس كە بووە هۆی مردنی دوو كۆچبەر.

بەشێکی زۆری کۆچبەران لە وڵاتی تورکیاوە دەچنە یۆنان تا بگەنە وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی، حکومەتی یۆنان سەرەڕای گرتنەبەری چەندین ڕێکار هێشتا نەیتوانیووە ڕێگا لە لێشاوی کۆچبەران بگرێت، سەرەڕای کەمپەکان سەدان پەنابەر لەناو شارەکانی یۆنان لە هۆتێلەکاندا دەژین و چاوەڕێی دەرفەت دەکەن بچنە خاکی وڵاتی ئیتاڵیا.

3149 جار خوێندراوەتەوە