ئیزمیر... ٧٢٠ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
11:49 - 02/10/2019
جیهان
+
-

لە ماوەی سێ رۆژدا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ٧٢٠ کۆچبەری نایاساییان لە شاری ئیزمیر، دەستگیرکردووە.

 

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له‌ شارۆچكه‌كانی چه‌شمه‌، دیكیلی، عه‌لیئاغا، فۆچا، مه‌نده‌ره‌س، كارابورون و ئورلای سەر بە شاری ئیزمیر، ٧٢٠ کۆچبەری نایاساییان لە ناو بەلەمەکاندا دەستگیرکردووە کە بەنیازبوون لە ریگەی ئاوییەوە بڕۆن بۆ ئەوروپا.

 

بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە، کۆچبەرەکان هەڵگری رەگەزنامەی سوری و ئەفغانی بوون و دوای دەستگیرکردنیان گه‌یه‌نراونەتە‌ وشكانی و راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیركراون.





1167 جار خوێندراوەتەوە