عێراقییەکان یەکەمن لە گەڕانەوە لە ئەوروپاوە

KNN : Kurdish News Network
07:01 - 03/10/2019
جیهان
+
-

بەپێی ئامارێکی کۆچی جیهانی IOM Finland عێراقی لە نێویاندا کوردەکان پلەی یەکەمیان هەیە لەو پەنابەرانەی دەگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکە لە مانگی ڕابردوو لەو وڵاتە ٢٩ پەنابەر گەڕاونەتەوە و پشکی شێر بەر پەنابەرە عێراقیی و کوردەکان کەوتووە.

ئەو پەنابەرانی کە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان هاوکاری مادی دەکرێن تا بتوانن لە وڵاتەکەی خۆیاندا بێکار نەبن و بچنەوە سەرکارێک.

بەپێی زانیاری ڕێکخراوەکە ئەو کەسەی دەیەوێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی ٥ هەزار ئێرۆیان پێدەدرێت و ئەو هاوکارییە مادییە بۆ خۆگرتنە لە وڵاتەکەی خۆی.

3252 جار خوێندراوەتەوە