ئیتاڵیا کۆچبەری ١٣ وڵات دیپۆرت دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
05:29 - 08/10/2019
جیهان
+
-

 وازەرەتی دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە کۆچبەرانی ١٣ وڵات دەنێرنەوە وڵاتەکەی خۆیان و ئەمە کاتێک دەبێت کە دڵنیابن لە سەلامەتی گیانی کۆچبەرەکان.

 

لۆیجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "بە ئاگاداری سەرۆک وەزیران و دەسەڵاتی دادوەری ١٣ وڵات دەستنیشان کراون تا کۆچبەرانیان بۆ بنێرینەوە، ئەمە دوای ئەوەی کە دڵنیابینەوە لە دۆخی ژیانی کۆچبەرەکە و دۆخی ئەمنی وڵاتی یەکەمی کۆچبەرەکە".

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا، ئەوەشی ئاشکراکردووە سەرەرای واژۆکردنی بڕیارەکە، بەڵام جارێکی دیکە چاو بە بڕیارەکەدا دەخشێندرێتەوە.

كۆچبەری ئەو وڵاتانە كە ئیتاڵیا بەنیازە بیانگەڕێنێتەوە بریتین لە (جەزائیر، مەغریب، تونس، ئەلبانیا، بۆسنە ، هێرزیگۆڤین، كۆسۆڤۆ، سڕبیا، ئۆكرانیا، غانا، سەنیگال، كەیپ ڤێردی سەر بە پرتوگال).

ئاماژەی بەوەشدا هەركۆچبەرێك لەسەر دەستورە جیهانیەكان وڵاتەكەیان بەجێهێستوە دەگەڕێنرێنەوە وڵاتەكانی خۆیانو داكۆكی لەوەشكرد كە هەتا ئیستا مافی كۆچبەر لەوڵاتەكەیان پارێزراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا پێی وایە مافی کۆچبەر لە وڵاتەکەیدا پاریزراوە و ناردنەوەی کۆچبەرانیش تەواو لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا دەبێت.

4117 جار خوێندراوەتەوە