عێراق... تا ئێستا ٣١ خۆپیشاندەر کوژراون

KNN : Kurdish News Network
01:29 - 26/10/2019
عێراق
+
-

كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا لە شاری بەغدا و ژمارەیەك شاری دیکە ٣١ کەس کوژراون.

خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامە و بەپێی دواین ئامار کە كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە کوژراون بۆ ٣١ کەس بەرزبووەتەوە و دوو هەزار و ٣١٢ کەسی دیکەش بریندارن.


دوێنێ‌ هەینی جارێكی دیكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین دژبە گەندەڵی، بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان لە شاری بەغدا و ژمارەیەك شاری دیكەی باشوری عێراق دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و چاكسازی لە سیستەمی سیاسییان دەكرد.


 
951 جار خوێندراوەتەوە