هەسەدە: پێش کوژرانی شۆرتێکی ئەبوبەکر بەغدادیمان لابوو

KNN : Kurdish News Network
07:53 - 29/10/2019
کوردستان
+
-

ڕاوێژکارێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، پێش کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی چەکدارانی داعش کەسێکی ئەوان شۆرتێکی بەغدادی بۆ لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی DNAدەستکەوتبوو.

 

پۆڵات جان، ڕاوێژکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تیوتەری خۆی نوسیویەتی "کەسێکی ئێمە توانی خۆی بگەیەنێتە شوێنێکی تازە چۆڵکراوی بەغدادی و شۆرتێکی ئەو بهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە".

وتوشیەتی "ئەو هەوڵە هاوکاری ئێمە و ئەمریکای زۆرکرد کە شوێنپێی بەغدادی هەڵبگیرێت و دواتر لە شوێنێکدا هێرشبکرێتە سەری".


لێدوانەکەی پۆڵات جان لە کاتێکدایە لەگەڵ راگەیاندنی مەرگی بەغدادیدا مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، کارەکە بە هاوبەشی ئەوان و دەزگای هەواڵگیری ئەمریکی کراوە.


بەرپرسانی ئەمریکا و خودی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە نەیانشاردووەتەوە کە کورد ڕۆلێکی گرنگی هەبووە لە دۆزینەوە و کوشتنی بەغدادیدا.

2850 جار خوێندراوەتەوە