هەسەدە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
10:44 - 30/10/2019
کوردستان
+
-

هەسەدە سەبارەت بە داوای حکومەتی سوریا بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای سوریا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو داوایەی رەتکردەوە.


لە راگەیەندراوێکدا هەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە، چارەسەری کێشەکان لە چارەسەری سیاسییەوە دەستپێدەکات و چارەسەری سیاسی دەبێت پەیکەری هەسەدە بپارێزێت.

روونیشیکردەوە، ئەو شەڕەڤانانەی پارێزگارییان لە سوریا کرد و داعشیان تێکشکاند دەبێت رێزیان لێبگیرێت و روونیشیکردووەتەوە، ئەو شێوازەی لە وتاری سوپای سوریادا هاتووە بۆ تێکەڵبوونەوە رەتدەکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی سوریای دیموکرات هێزێکی سەربازیی تەواو و رێکخراوە، دەبێت تایبەتمەدی و پەیکەری هەسەدە بپارێزرێت.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "رێکخستەوەی هێزە سەربازییەکان دەبێت لە چوارچێوەی چارەسەرێکی گشتیدابێت."

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ، ئاژانسی سانای فەرمی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگری داوایەکی ئاراستەی هەسەدە کردووە تا پەیوەندی بە سوپای سوریا بکەن و پێکەوە بە هاوبەشی دژی هێرشەکانی تورکیا بووەستنەوە.

4751 جار خوێندراوەتەوە