لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر گوندێکی خانەقین کەسێک کوژرا

KNN : Kurdish News Network
10:26 - 31/10/2019
کوردستان
+
-

سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای خانەقین، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆسەر گوندێکی سەر بەخانەقین لە نزیک چەمی ئەڵوەن، کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش فڕێندراوە.

 

سەمیر محەمەد نور، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای خانەقین بە دیجیتاڵ میدیای KNN ڕاگەیاند " لە نزیک چەمی ئەڵوەن و گوندەکانی سنوری خانەقین،  داعش هێشتا جموجۆڵی هەیە و ناو بەناو هێرش دەکەنە سەر گوندەکان".

 

وتیشی " ئەمشەو هێرش کراوەتە سەر گوندی شەفیق ی سەر بە قەزای خانەقین، لە ئەنجامی هێرشەکەدا گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بەناوی عەلی عەبد کوژراوە، کە بە ڕەگەز عەرەبە، کەسێکی تریش ڕفێنراوە".

 

سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای خانەقین ئاماژەی بەوەشکرد،  دانیشتووانی ئەو گوندە سەرجەمیان بە ڕەگەز عەرەبن، بەو پێیەی لەدوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە، بەهۆی تێکچونی دۆخی ئەمنیەوە هاوڵاتیانی کورد ئەو گوندە و بەشێک لە گوندەکانی تر سنورەکەیان بەجێهێشتووە.

 

شەرمین عەلی - گەرمیان

988 جار خوێندراوەتەوە