تورکیا: چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش دەنێرینەوە

KNN : Kurdish News Network
02:04 - 02/11/2019
جیهان
+
-

وەزیری ناوخۆی تورکیا بە ناردنەوەی چەکدارە دەستبەسەرکراوەکانی داعش هەرەشە لە ئەوروپا دەکات.

ئەمڕۆ، شەممە، ٢ی تشرینی دووەمی، ٢٠١٩، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپاکرد و رایگەیاند، چەکدارە دەستبەسەرکراوەکانی داعش، دەگەڕێننەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

روونیشیکردەوە، تورکیا ئوتێل نییە و مانەوەی چەکدارانی داعش قبوڵ ناکەن.

ئەم لێدوانەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا تورکیا چەندینجار بە کردنەوەی دەرگای پەنابەران هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپاکردووە و بەهۆی دژایەتی چەند وڵاتێکی ئەوروپاوە بۆ هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، پەیوەندییەکانی تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا گرژی تێکەوت.

ئەم هەڕەشەی تورکیا لە کاتێکدایە، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش لەلای تورکیا دەستبەسەرکراون و زۆربەیان هاوڵاتی وڵاتانی ئەوروپان و دوای کەوتنی خەلافەتی داعش، ئەو وڵاتانە ئامادەنەبوون وەریانبگرنەوە.

3669 جار خوێندراوەتەوە