بەرهەم ساڵح سەردانی هەولێر دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:41 - 04/11/2019
کوردستان
+
-

بڕیارە ئەمڕۆ، سەرۆککۆماری عێراق سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان دۆخی عێراق تاوتوێ دەکەن.

سەرچاوەیەک بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێنی راگەیاند، ئەمڕۆ، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، بەمەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی عێراق و  مامەڵەی کورد لەگەڵ بارودۆخەکە، سەردانی هەولێر دەکات.

روونیشیکردەوە، بڕیارە لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆببێتەوە و رەوشی عێراق تاوتوێ بکەن.

بەپیی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، بەرهەم ساڵح لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لێدەکرێت.

2193 جار خوێندراوەتەوە