شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە هەولێر ڕونکردنەوە دەدات لەسەر کشانەوەی وڵاتەکەیان لە سوریا

KNN : Kurdish News Network
04:02 - 04/11/2019
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوە و شاندەکەش دەڵێن ئیدارەی ترەمپ خەریکە پەشیمان دەبێتەوە لە کشانەوەی هێزەکان لە سوریا.

 

دوای کۆبوونەوەکە ئادام سمیس ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند " ئێمه‌ پشتگیری هیچ سیاسه‌تێكی سه‌رۆك تره‌مپ ناكه‌ین له‌ باره‌ی كشانه‌وه‌ له‌ سووریا و له‌ كۆنگرێسیش دژایه‌تی ئه‌و بڕیاره‌مان كرد و ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه‌ پشتیوانی كوردی كردووه‌ ، ئیداره‌ی تره‌مپ خه‌ریكه‌ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ و ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌و متمانه‌یه‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌ كه‌ له‌ده‌ستمان داوه‌ له‌ رابردوودا"

وتیشی "ئەوەی کە ترەمپ دەیڵێت کە گوایە ئەمریکا بۆ نەوت لە سوریایە هەڵەیە و ئێمە ئەو شوێنە دەپارێزین نەکەوێتە دەست داعش، ئانجمانە بە دۆستەکانمان بڵێین کە ئێمە دەمانەوێت پەیوەندیمان باش بێت لەگەڵ دۆستەکانمان نەک تەنها ئامانجمان نەوت بێت، چونکە ئەو شوێنە هی ئێمە نییە و خاکی ئێمە نییە".

ئەو ئەندامەی کۆنگرێس وتیشی "هەوڵمان داوە کە پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا و ڕوسیا هەبێت لەناوچەکەدا چونکە دوو هێزی ناوچەیین و ناتوانین بێ هەماهەنگی لە سوریا بین".

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش ڕایگەیاند " ئێمه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ دۆست و هاوپه‌یمانی خۆمان ده‌زانین و ئه‌وان به‌رده‌وام پشتیوانی ئێمه‌ بوون له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر و ئێستاش ده‌زانن تیرۆریزم هێشتا مه‌ترسییه‌كی جدییه‌ له‌ عێراق و هه‌موو دنیا".

وتیشی "بارودۆخی ناوچەکە جێگیر نییە و وەفدەکەش بە ئێمەیان وتووە کە بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی و پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

بەپێی زانیارییەکان ئەو شاندەی کە لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا کۆبووەتەوە دواتر لەگەڵ وەفدێکی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا کۆدەبێتەوە.

2225 جار خوێندراوەتەوە