وێنە... لەسەر پاکردنەوەی مەنهۆڵ بە قوتابییه‌ك، بەڕێوەبەرێک دەرکرا

KNN : Kurdish News Network
10:49 - 06/11/2019
کوردستان
+
-

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، لەسەر ئەوەی بەڕێوەبەری خوێندنگەیەک شوێنی پیسی بە خوێندکارەکانی پاککردووەتەوە لەسەر کارەکەی لادراوە.

 

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک نوسیویەتی " وێنەیەک لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە کە لە قوتابخانەیەک مەنهۆڵ بەقوتابیان پاکدەکرێتەوە، ئەمە دوورە لەهەموو بەهایەک و شێوازێکی ئیداری ، پاش بەدواداچوون و ڕوونبونەوەی بابەتەکە بڕیاردرا کە  کاتژمێر ٨ ی بەیانی ئەمڕۆ ئەو بەڕێوبەرە لەکار لاببرێت و پاشان ڕێککاری کارگێڕی پێویست دەگیرێتەبەر".

پێشتر چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان  بڵاوکرایەوە کە دەردەکەوت کۆمەڵێک خوێندکار خوێندنگەیەک پاک دەکەنەوە و شوێنی زۆر پیسیان پێ پاککراوەتەوە.

 

1906 جار خوێندراوەتەوە