مافی مرۆڤی عێراق: گێچەڵی سێکسی بۆسەر خۆپیشاندارانی کچ نەکراوە

KNN : Kurdish News Network
02:36 - 06/11/2019
عێراق
+
-

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ڕوونکردنەوەیدا لەسەر ئەگەری گێچەڵی سێکسی بە خۆپیشاندەرە کچەکان و ڕایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی وانەبووە و تۆمار نەکراوە.

 

لە بەیاننامەیەکدا کۆمسیۆنەکە دەڵێت "تیمی کۆمسیۆن لەناو خۆپیشاندانەکانی عێراقدا هەیە و تا ئیستا وەها حاڵەتێک نەبیندراوە و تۆمار نەکراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "خۆپیشاندەران خەم لە ڕزگارکردنی عێراق دەخۆن لەدەست گەندەڵی و نادادی و ئامانج و تەرکیزی خۆپیشاندەران لەسەر سەروەربوونی یاسا و نەمانی گەندەڵییە، نەک هەندێک پرسی بچووک".


دوو هەفتەیە خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق بەردەوامە و ژنان و کچانی عێراقیش بەتایبەت لە بەغدا لە ڕیزی خۆپیشاندەراندا بوون بۆ داواکردنی نەمانی گەندەڵی و نادادی لە بەڕێوەبەردنی وڵاتدا.

2802 جار خوێندراوەتەوە