ئەردۆغان: هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادیامان دەستگیردووە

KNN : Kurdish News Network
04:42 - 06/11/2019
جیهان
+
-

سه‌ركۆماری توركیا رایگەیاند، هاوسه‌ری ئەبوبەکر به‌غدادی، خەلیفەی پێشووی داعشیان دەستگیرکردووە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە وتارێکیدا لە زانکۆی ئەنقەرە، رایگەیاند، "جگە لە خوشکەکەی و هاوسەری خوشکەکەی بەغدادی، بۆ یەکەمجار ڕایدەگەیەنم کە تورکیا هاوسەرەکەی بەغدادی-شی دەستگیرکردووە".

دەستگیرکردنی هاوسەری بەغدادی لە کاتێکدایە، دوێنی، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرپرسانی تورکیا ڕەسمییە عەواد خوشکى بەغدادی و لەگەل هاوسەرەکەی و ژنی کوڕێکیان لە ناوچەی  ئەعزازی سوریا دەستگیرکردووە و گواستراوەتەوە بۆ تورکیا و ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

بەرەبەیانی رژی ٢٧ مانگی رابردوو، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشووی داعش، لە ئۆپراسیۆنێکدا بۆ کوشتنی، خۆی تەقاندەوە.

1419 جار خوێندراوەتەوە