وێنەی ژنەکەی بەغدادی بڵاوکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
11:17 - 07/11/2019
جیهان
+
-

وێنەی ژنە دەستگیرکراوەکەی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشووی داعش لەلایەن تورکیاوە بڵاوکرایەوە.

ئەمڕۆ، وێنەی ئەسما فەوزی محەمەد کوبەیسی، ژنی بەغداییان بڵاوکرایەوە و بەپێی میدیاکانی تورکیا، لە کاتی دەستگیرکردنیدا خۆی بە ناوی رانیە مەحمود خۆی ناساندووە.

بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنەکەی بەغدادی لەکاتێکدایە، دوێنێ، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە وتارێکیدا لە زانکۆی ئەنقەرە، رایگەیاند، "جگە لە خوشکەکەی و هاوسەری خوشکەکەی بەغدادی، بۆ یەکەمجار ڕایدەگەیەنم کە تورکیا هاوسەرەکەی بەغدادی-شی دەستگیرکردووە".

بەرەبەیانی رژی ٢٧ مانگی رابردوو، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشووی داعش، لە ئۆپراسیۆنێکدا بۆ کوشتنی، خۆی تەقاندەوە.

22059 جار خوێندراوەتەوە