نوێترین هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر مانەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان

KNN : Kurdish News Network
02:18 - 08/11/2019
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، هێزەکانیان لە باکوری سوریا بڵاوەی پێکراوە و لە چەند شوێنێک جێگیرکراون، تا ئێستا بڕیار لەسەر کشانەوەی ئەو هێزانە نەدراوە.

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ڕایگەیاند "ئەمریکا پێی وایە دەبێت چارەسەرێکی سیاسی بۆ دۆخی سوریا بدۆزرێتەوە، لەگەڵ ئەوەش ئێمە لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی هەسەدە بەردەوامین".

وتیشی "هۆکاری سەرەکی بوونی ئەمریکا لە هەندێک شوێنی سوریا پەیوەندی بە پرسی داعشەوە هەیە و ئەمریکا پلانێکی ستراتیژی هەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی چەکدارانی داعش".


لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ خواستی ڕەوای خۆپیشاندەرەکان دەربڕی و وتی، عێراقییەکان دەیانەوێت مافیان هەبێت و وڵاتێکی دیکە لە دەرەوە حوکمیان نەکات.

3874 جار خوێندراوەتەوە