بۆردوومانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووەتەوە

KNN : Kurdish News Network
05:09 - 10/11/2019
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ سوپای تورکیا چەنیدنجار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تۆپ و هاوان هێرشی سەر گوندەکانی تەلتەمر کردووە و لە بۆردوومەناکاندا ناوچەی نیشتەجێیی مەدەنی بۆردوومانکراوە و لە ڕووداوێکی دیکەشدا دوو سەربازی سوری برینداربوون.

 

ئەو گوندانەی هێرشیکراوەتەوە سەر قاسمیە و ریحانیە و مەحمودیەو داودیەی سەر بە ناوچەی تل تەمرە و لە هەموو ئەو شوێنانەدا خەڵکی مەدەنی دەژین و وەک ناوچاکەنی دیکە چۆڵنەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی سوپای سوریا، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لێی چەک و تەقەمەنیان گواستووەتەوە بۆ گوندی ئینگلی سەر بە شارۆچکەی تەلتەمر.

لە ڕووداوێکی تەقینەوەی بۆمبیش لە ناوچەی زرگانی سەر بە سەرێکانی کە هێڵی پێشەوەی شەڕە و سوپای سوریای تێدا نیشتەجێیە ٢ سەربازی سەربە حکومەتی سوریا برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە.

لەگەڵ ئەوەی سوپای تورکیا لە ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕوسیا و ئەمریکا بڕیاری ڕاگرتنی شەڕیداوە تا کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کەچی تا ئێستاش بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر گوندەکانی نزیک تەلتەمر و ڕێگای نێودەوڵەتی نێوان نێوان عەین عیسا و تەلتەمر.


 
2304 جار خوێندراوەتەوە