پێگەکانی داعش لە بەرزاییەکانی مەخمور بۆردوومانکرا

KNN : Kurdish News Network
09:43 - 10/11/2019
عێراق
+
-

سەرچاوەیەک لە دژە تیرۆری عێراق ئاشکرایکردووە ئێوارەی ئەمڕۆ ١٤ جار پێگە و بارەگاکانی داع لە بەرزاییەکانی مەخمور بۆردوومانکراوە.

 

سەرچاوەکە بۆ کەناڵی سکای نیوز ئاشکرایکردووە، هاوپەیمانان بە هەماهەنگی دژە تیرۆری عێراق چەندینجار پێگەکانی داعشیان بۆردوومانکردووە و ڕێگریان کردووە لە خۆ نوێکردنەوە و گەڕانەوەی داعش لەناوچەکە.

ئەوەش ئاشکراوە، لە بۆردوومانەکاندا چەندین تەرمی چەکدارانی داعش جێماوە و سەنگەر و تونێلەکانیان لەوناوچەیە وێرانکراوە.

 

ئەگەرچی داعش لەسەر ئەو خاکە زۆرەی لە عێراق و سوریا هەیبوو ئێستا هیچ شوێنێکی بەدەستەوە نەماوە، سەرەڕای کوشتنی خەلیفەی چەکدارەکانیش زۆرینەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و عێراقیش پێیان وایە هێشتا پاشماوەکانی داعش هەڕەشەن لەسەر ناوچەکە.

1112 جار خوێندراوەتەوە