چارەنوسی ئەوچەکدارە داعشەی تورکیا بۆ ئەمریکای ناردەوە ئاشکراکرا

KNN : Kurdish News Network
03:17 - 11/11/2019
جیهان
+
-

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەو چەکدارە دەستبەرکراوەی ئەمڕۆ لەلایەن تورکیاوە ڕەوانەی دەرەوە کرایەوە لە سنوری نیوان ئەو وڵاتە و یۆناندایە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، وڵاتی یۆنان ئامادەنەبووە پێشوازی لەو چەکدارە دەستبەرکراوەی داعش بکات کە ئەمڕۆ لەلایەن تورکیاوە بەمەبەستی ڕەوانەکردنەوەی ئەمریکا ڕەوانەی سنورەکانی کراوە.

وەکو میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەو چەکدارە لە ناوچەی نێوان هەردوو وڵات لە سنوری ئیدرنە و یۆنان ماوەتەوە و گیریخواردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، تورکیا ناردنەوەی چەکدارە دەستبەرکراوە بیانییەکانی ناو داعشی دەستپێکرد.

هاوکات، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە میدیاکانی راگەیاند، ئەمڕۆ دەستبەرکراوێکی داعشیان ڕەوانەی ئەمریکا کردووەتەوە.

روونیشیکردەوە، رۆژی ١٤ی ئەم مانگە، حەوت چەکداری بەرەگەز ئەڵمانیش دەنێرنەوە و ١١ دەستبەرکراوی دیکەی بەرەگەز فەڕەنسیش ڕەوانەی وڵاتی خۆیان دەکەنەوە.

2851 جار خوێندراوەتەوە