ڤیدیۆ... چەند تەقینەوەیەک قامشلۆی هەژاند

KNN : Kurdish News Network
04:22 - 11/11/2019
کوردستان
+
-

کەمێک پێش ئێستا چەند تەقینەوەیەک لە بازاڕێکی قامشلۆ ڕوویدا و زیانی بەر چەند بینایەکی دەوروبەر و بازاڕەکە گەیاندووە و سێ کەس کوژران و پێنج کەس برینداربوون.

 

بە پێی زانیارییەکان تەقینەوەکان لە تەنیشت دوو بینای بازرگانی ڕوویداوە کە یەکێکیان بینای پزیشکانی قامشلۆیە و ئاگر لەو شوێنە کەوتووەتەوە.

 

یەکێکی دیکە لە تەقینەوەکان لەناوچەیەکی قەلەبالخ کە شوێنی فرۆشتنی میووە و سەوزە بووە ڕوویداوە و برینداری لێکەوتووەتەوە.



 
1085 جار خوێندراوەتەوە