تەرمی بونیادنەری کڵاو سپییەکانی سوریا لە ئیستەنبول دۆزرایەوە

KNN : Kurdish News Network
05:26 - 11/11/2019
جیهان
+
-

ئەمڕۆ تەرمی جەیمز لامژرار بونیادنەر و دامەزرێنەری گرووپی "فریاکەوتنی شارستانی" کە بە کڵاو سپییەکان ناسراون لە مالەکەی خۆیدا لە ئیستەنبول دۆزرایەوە.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز یەکێک لە دراوسێکانی جەیمز هەوالەکەی وا بلاوکردووتەوە کە دیبلۆماتکارێکی بەریتانی بە مردووی دۆزراوەتەوە، میدیاکانی تورکیاش هەواڵەکەیان پشتڕاست کردووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ڕایگەیاندووە تا ئێستا بە تەواوی هۆکاری مردنی جەیمز پشتڕاست نەکراوەتەوە بەڵام بەشێک لە ئاژاسنە هەواڵییەکان دەڵێن کە لە بالکۆنی ماڵەکەیەوە هەڵدراوەتەوە خوارەوە.

جەمیز لا ژار پێشتر کارمەندی پێشووی خزمەتگوزاری زانیاری بەریتانی بووە و گرووپی  می دی ریسکۆی بونیاد ناوە کە هەر ئەوان بەرپرسیاربوون لە ڕاهێنان بە کڵاو سپییەکانی سوریا.

کڵاو سپییەکان لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سورییەوە پێشوازیانلێکرا لە جەنگی ناوخۆی سوریادا بەڵام، لەلایەن ڕوسیا و سوریاوە ڕەتکرانەوە بە تۆمەتی ئەوەی گرووپەکە جاسوسی بۆ وڵاتانی دژ بە سوریا و ڕوسیا دەکات.

گروپی کڵاو سپییەکان لە ساڵی ٢٠١٣ وە لە سوریا دەستی بەکارکردووە و زیاتر لەوناوچانە چالاکی هەبوو کە دەبووە ئامانجی فرۆکەکانی ڕوسیا و سوریا.
 

2388 جار خوێندراوەتەوە