ڤیدیۆ... ساتی ڕێگریکردنی خەڵکی کۆبانێ لە ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی تورکیا

KNN : Kurdish News Network
05:21 - 12/11/2019
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ دەورییەی پێنجەمی سوپای ڕوسیا و تورکیا لەناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو و وەک هەمیشە خەڵكی کۆبانێ ڕێگریان لە کاروانە هاوبەشەکە کرد.

 

 

خەڵکی کۆبانێ بۆ ماوەیەک کاروانی ئۆتۆمبیلەکانیان ڕاگرت و نەیانهێشت بەردەوامنبن، بەڵام لەلایەن ئۆتۆمبیلە تورکییەکانەوە تەقەیانلێکراوە و ٤ هاوڵاتی برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی هەوار بڵاویکردووەتەوە، لەکاتی بەردبارانکردنی دەورییەی هاوبەشی رووسیا و تورکیا  لە گوندی کۆرپنگارێ لە باشوری رۆژهەڵاتی کۆبانێ، سوپای تورکیا بە گولـلە وەڵامی هاوڵاتییانی داوەتەوە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئیستا چوار کەس بە سەختی برینداربوون.

1457 جار خوێندراوەتەوە