کالیفۆرنیا...بە چەک هێرشکرایە سەر قوتابخانەیەک و دوو کەس کوژرا+ڤیدیۆ

KNN : Kurdish News Network
08:57 - 15/11/2019
جیهان
+
-

دوێنێ لە ئاکامی هێرشی کەسێک بۆسەر قوتابخانەیەک لە  شاری سانتا کلاریتا پێنج کەس برینداربوون و دوای ڕووداوەکە بەهۆی سەختی برینی دوان لە بریندارەکان گیانیان لە دەستداوە.

 

 

هێرشکەرەکە بە چەک هێرشیکردووەتە سەر قوتابخانەیەک بەناوی ساگۆس و دوای هێرشەکە هێزە ئەمنییەکان سێ هەزار خوێندکاریان لەو ناوچەیە گواستووەتەوە.

 

 ڕاگەیەندراوی پۆلیس دەڵێت لە شارى سانتا كلاريتا كە خاوەن ٢٠٠ هەزار دانيشتووە و دەكەوێتە دوورى ٢٨ كلم لە باكوورى رۆژئاواى لۆس ئەنجلۆس بە چەك هێرش كراوەتە سەر قوتابخانەيەكى  ئامادەيى بە ناوى ساگۆس.

لە لايەكى ديكەوە نەخۆشخانەى هينرى مايۆى ناوچەكە لە توێتێكدا رايانگەياند، دوو بريندار كە برينەكانيان مەترسيداربووە گەيشتۆتە نەخۆشخانەكەيان پاشان گیانیان لە دەستداوە و سێ بريندارى ديكەش لە رێگەيە.

1241 جار خوێندراوەتەوە