وێنە... تاڵانکردنی ماڵەکانی سەرێ کانێ لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک تورکیاوە

KNN : Kurdish News Network
10:46 - 15/11/2019
کوردستان
+
-

دوای داگیرکردنی سەرێکانێ لەلایەن گرووپە چەکدارە جیهادییەکانی نزیک لە تورکیا ماڵ و دوکانی هاوڵاتیانی کورد تاڵانکراوە و تێکدراوە.

 

پێشتر هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندبوو، گرووپەچەکدارەکانی نزیک لە تورکیا دەستیان لە هیچ ماڵ و دوکانێکی سەرێکان و گرێ سپی و ناوچە داگیرکارییەکان نەپاراستووە و تاڵان و وێرانیان کردووە.

دوای داگیرکردنی ئەو ناوچانە چەندین بەڵگەی ڤیدیۆی بڵاوکرایەوە کە گرووپە چەکدارە جیهادییەکان مانگا و قەل و قاز و مریشکی هاوڵاتیانی کوردیان دەبرد.

پێشتریش بردنی قەل و قازی هاوڵاتیانی کورد لەلایەن هەمان لەم گرووپە چەکدارانەوە لە عەفرین کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.

2123 جار خوێندراوەتەوە