دوای یەک ڕۆژ ڕوسیا چووە دوو بنکەی چۆڵکراوی ئەمریکا لە کۆبانێ

KNN : Kurdish News Network
03:33 - 15/11/2019
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ روسیا چووە ئەو دووبنکەیەوە کە لە باشوری کۆبانێ لەلایەن سوپای ئەمریکاوە چۆڵکرابوو و لەوێ جێگیر بوو، کە دەکەوێتە سنووری نیوان ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا.


ئەو دوو بنکەیە ناویان سرین و سەبتە و دوێنێ لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بە تەواوی چۆڵکرا و سەربازەکان گەڕانەوە بەرەو قامشلۆ و تەلتەمر.

سوپای ئەمریکا لەکاتی هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا دوو بنکەکەیان چؤلکرد، دوای ڕاگرتنی شەڕ گەڕانەوە هەمان ئەو دوو بنکە و دوێنێ جارێکی دیکە بە تەواوی چۆلیانکرد.

بەپێی زانیارییەکان سوپای تورکیا لەسنووری ڕۆژئاوای کوردستان ٢٢ بنکەیان چۆڵکرد و دوای ڕاگرتنی شەڕ گەڕانەوە بۆ شەش بنکە لە چۆڵکراوەکان.

جموجوڵی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە و دوێنێ سوپای سوریاش لە قامشلۆوە تا  شارۆچکەی مالکییە لە سنووری عێراق سەربازەکانی بڵاوە پێکرد.

1694 جار خوێندراوەتەوە