ئیدارەی خۆسەر هۆشداری دەداتە حکومەتی سوریا

KNN : Kurdish News Network
07:24 - 17/11/2019
کوردستان
+
-

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ڕۆژئاوای کوردستان هۆشداریدایە حکومەتی سوریا بەوەی کە زمانی گفتوگۆی باش بکات و واز لە هەڕەشە و ڕەتکردنەوە بهێنێت.

 

ئیدارەی خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت "حکومەتی سوری دەبێت زمانی گفتوگۆکردنی باش بکات و تمەت ئاڕاستەی خۆبەڕێوەبەری نەکات، لەگەڵ ئەوەش ئیدارەی خۆسەر هەوڵی دابەشکردنی خاکی سوریای نەداوە".

وتوشیەتی "ماوەی ٨ ساڵە ئیدارەی خۆسەر هەموو بەرگری و هەوڵەکانی ئەوە بووە کە ڕێگری لە داگیرکاری و دابەشکردنی خاکی سوریا بکات لەلایەن داعش و گرووپە توندڕەوەکانی دیکەوە، کە ئەگەر ئەوان ناوچەکەیان بەدەستەوە بوایە ڕەنگە ئێستا نەخشەی سوریا بەم شێوەی ئێستا نەبوایە".

 

لە بەیانەکەی ئیدارەی خۆسەردا هاتووە "  ئێمه‌ هیچ نیازێكمان بۆ دابه‌شكردنی سووریا نییه‌، پێویسته‌ هه‌مووانیش دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌وه‌ی بیانه‌وێت سووریا بگێڕنه‌وه‌ بۆ هه‌شت ساڵ به‌ر له‌ ئێستا، باشترین رێگه‌ ئه‌وه‌یه‌ یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین و گوتاری چاره‌سه‌ر پێشبخه‌ین".

 

ئیدارەی خۆسەر لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە دەڵێت "تورکیا دەیەوێت گروپە چەکدارە جیهادییەکان و خێزانەکانی لەناو ڕۆژئاوای کوردستاندا نیشتەجێبکات و ڕاهێنانیان پێبکات دژی ڕۆژئاوا و حکومەتی سوریا".

2171 جار خوێندراوەتەوە