ئێران وەڵامی ئەمریکای لەسەر پشتگیری خۆپیشاندەران دایەوە

KNN : Kurdish News Network
09:19 - 18/11/2019
جیهان
+
-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، خەڵکی ئێران دەزانن کە پشتگیری ئەمریکا بۆ ئەوان ڕاستگۆیانە نییە و تەنها لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە.

 

عەباس موسەی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی مایک پەمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند "خەڵکی ئێران دەزانن کە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پشتگیتیان تەنها هاودەردییەکی بەرژەوەندی خوازانەیە".

وتیشی "ئەمریکا لەسەر بنەمای تیرۆرزمی ئابووری خەڵکی ئێران برسی دەکات و دەواتر دێت هاودەردیان بۆ دەردەبرێت، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە ئەمریکا دەیەوێت برسیمان بکات تا بکەوینە ژێر رکێفی".

 

دوێنێ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوان پشتگیری خەڵکی ئێران دەکەن بۆ هاتنە سەر شەقام بەهۆی سیاسەتی خراپی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و لەگەڵ مافی خەڵكی خۆپیشاندەردان.

2280 جار خوێندراوەتەوە