چەند نهێنیەک لەبارەی هەژموونی ئێران لە عێراق بڵاوکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
10:49 - 18/11/2019
عێراق
+
-

ڕۆژنامەی نییۆرک تایمز و دامەزراوەی Intercept چەند نهێنییەک لەبارەی هەژموونی ئێران لە عێراق بڵاو دەکەنەوە و بە پێی بەڵگە نامەکان ئێران لەناو ساحەی سیاسی عێراق بە خواستی خۆی جوڵەی کردووە و هەژموونی بەسەر سیاسییەکاندا هەبووە.

 

بەپێی بەڵگەنامەکان. ئێران ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە هێنانە پێشەوەی عادل عەبدولمەهدی و دواجار مانەوەشی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئێستا و بە درێژای چەندین ساڵ ئێرانییەکان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی کۆبوونەوەیان هەبووە.

بەپێی بەڵگە نامەکان، ئێران لە ساڵانی رابردوودا توانیوویەتی یەکێک لە کارمەندەکانی دەزگای هەواڵگیری ئەمریکی لە عێراق لە بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت.

بەڵگەنامەکان ئاماژە بەوە دەکەن "ئێران لە ڕێگای یەکێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی عێراقەوە توانیوویەتی چەند پڕۆژەیەک لە باشوری عێراق بە بەهای ١٦ ملیۆن دۆلار وەربگرێت و بۆخۆی بەکاری ببهێنێت".

لە بەڵگەنامەکاندا ئەوەشهاتووە "ئێران لەساڵی ٢٠١٤ دا لەکاتی سەرهەڵدانی داعش چەند جارێک لەگەڵ ئیخوان موسلمین لە عێراق کۆبۆتەوە باسیان لە کارکردن پێکەوە کردووە".

بەپێی زانیارییە نهێنییەکان ئێران لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی پەیوەندی بەهێزی هەبووە لەوانە سەلیم جبوری، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ، لە کاتێکدا ئەو کەسایەتییە سونییە.

1515 جار خوێندراوەتەوە