سێ ئەندامی هێزەکانی بەسیج و سوپای پاسداران کوژران

KNN : Kurdish News Network
02:20 - 19/11/2019
جیهان
+
-

ئاژانسی هەواڵی فارس ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانەكانی شەوی ڕابردووی ڕۆژئاوای تاران بە هۆی ڕووبەڕووبونەوە و پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان  سێ‌ ئەندامی هێزەكانی بەسیج و سوپای پاسداران كوژراون و لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانیشەوە تا ئێستا هەزار كەس دەستگیركراون

 

لەلایەكی دیكەوە  میدیاكانی ئێران باس لەوە دەكەن،  بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە تا ئێستا ٧٥ هۆبەی جۆراوجۆری بانكەكان لە شاری شیرازی  باشوری ئەو ولاتە داخراون.

 

هاوكات كۆمپانیای نیشتیمانی دابەشكردنی بەرهەمەنەوتییەكانی ئێران بڵاویكردۆتەوە ئەو بەنزینەی لەلایەن حكومەتەوە دابیندەكرێت  پێشتر مانگانە تا ٦٠ لیتر , هەر لیترێكی بە هەزار تمەن بووە بەڵام ئێستا بەرزبۆتەوە بۆ هەزار و ٥٠٠ تمەن.

ئێران كە خاوەنی گەورەترین سامانی نەوتە لە جیهاندا كە مانگانە ٦٠ لیتر بەنزین بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك دابین دەكات بۆ ئەو کەسانەی کارتیان هەیە، ئەوانەشی کارتیان نییە دەتوانن بە ئازاد لیتری بە ٣ هەزار تمەن بکڕن ، ئەمەش نیگەرانی و خۆپیشاندانی هاولاتیانی لێكەوتۆتەوە  و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا دروستبووە و بەردەوامە.

2449 جار خوێندراوەتەوە