قایمقامی مەریوان ڕەتی دەکاتەوە ١٥ هاوڵاتی کورد کوژرابن

KNN : Kurdish News Network
04:35 - 19/11/2019
کوردستان
+
-

قایمقامی شاری مەریوان ڕەتی دەکاتەوە لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەدا ١٥ هاوڵاتی کورد کوژرابن و وەک خۆی باسی دەکات ڕاگەیاندنی ئامارەکانیش لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.


ئەرتیکاس ئیقباڵ، قایمقامی  مەریوان ڕایگەیاندووە، لە ئایندەدا لیژنەیەکی پارێزگای کوردستان (سنە) لەبارەی کوژراوان  و بریندارەکانەوە ڕاگەیەندراوی دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشتر عەدنان حەسەن پور، ڕۆژنامەنووس بە بی بی سی ڕاگەیاندبوو، لە پێکدادانی نێوان خەڵک و هیزە ئەمنییەکان ١٥ کەس کوژراون.

لەگەڵ ناڕەزایەتی دەربڕین و گردبوونەوەی خەڵکی ئێران لەناوچە کوردییەکانیش خەڵکی هاتنە سەرجادەکان و تەنها لە شارۆچکەیەکی بچوکی وەک جوانرۆ زیاتر لە ١٥ کەس کوژراون.

بۆ ڕۆژی چوارەم خۆپیشاندانەکانی ئێران بەردەوامە  و خەڵکی ئێران نیگەرانن لە گرانبوونی بەنزین و دەستپێکردنەوەی بڕە بەنزینی دیاریکراو بۆ هەر مانگێک.

بەپێی سیستمی نوێی پێدانی بەنزین هەر ئۆتۆمبیلێکی کەسی لە مانگێکدا بە کارت دەتوانێت ٦٠ لیتر بە هەزار و ٥٠٠ دینار بکرێت و بە ئازادیش دەتوانێت بە ٣ هەزار لیترێک بەنزینی دەستبکەوێت.

1176 جار خوێندراوەتەوە