ڤیدیۆ... هێزە ئەمنییەکان لە کرماشان ڕاستەوخۆ تەقە لە خەڵک دەکەن

KNN : Kurdish News Network
05:27 - 19/11/2019
کوردستان
+
-

بەپێی ڤیدیۆک کە خەڵکی کرماشان بۆ کەناڵی بی بی سیان ناردووە تێیدا دەردەکەوێت، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ تەقە لە خەڵكی خۆپیشاندەر دەکەن.

 

بەپێی زانیارییەکان تا ئیستا لە خۆپیشاندانەکانی شاری کرماشاندا زیاتر لە ١٥ کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکە برینداربوون.

ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی چوارەم خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی ئێران بەردەوامی هەبووە و لە کرماشانیش خەڵکی بە وتنەوەی درووشمی "خەڵک برسییەتی، ناعەدالەتی تاکەی" خۆپیشاندان بەردەوامی هەبووە.

حکومەتی ئێران لەگەڵ گرانکردنی نرخی بەنزیندا دەڵێت سودی ئەو گرانکردنە بە سیستمێک دەدەنەوە بە خەڵی هەژار و نەدار، بەلام ئەم قسەیە خەڵکی ئێرانی ڕازی نەکردووە و پێیان وایە دەوڵەت خۆی دەوڵەمەندە و گوێ لە هاوڵاتی هەژار ناگرێت.

6594 جار خوێندراوەتەوە