باری نائاسایی لە عێراق هەڵگیرا

KNN : Kurdish News Network
09:08 - 20/11/2019
عێراق
+
-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، کۆتاییان بە باری نائاسایی هێناوە کە پێشتر بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە ڕاگەیەندرابوو و ماوەی مانگێکە عێراق لەو بارەدایە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە لەسەر رێنمایی وەزیری ناوخۆ، یاسین تاھیر ئەلیاسر کۆتایی بە دۆخی باری نائاسایی ھێنراوە کە لە ٢٤ی مانگی تشرینی یەکەمەوە بەردەوامە.

 

وەزارەتی ناوخۆ هۆکاری هەڵگرتنی ئەو بریارەیە بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە دۆخی ئەمنی پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیووە و ڕەنگە چی دیکە پێویست بەو بڕیارە نەبێت.

لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا کە بەمەبەستی ناڕەزایەتی دربڕین لەسەر بێکاری، گەندەڵی و کەمی خزمەتگوزاریی گشتیی لە یەکی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکردووە ، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٥ ھەزاری دیکەش بریندار بوون.

ئەگەرچی وەزارەتی ناوخۆ باری نائاسایی ڕاگەیاندووە، بەڵام هێشتاش لە هەندێک شاری عێراق خۆپیشاندانەکان بەردەدوامیان هەیە و هێشتا خەڵکی عێراق بەتایبەت بەغدا درووشمیان هەیە دژی دەسەڵاتدارانی عێراق و بێکاری و نادادی.

1459 جار خوێندراوەتەوە