خامنەی:خۆپیشاندانەکان تەنها پرسێکی ئەمنییە

KNN : Kurdish News Network
10:36 - 20/11/2019
جیهان
+
-

ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران ڕایگەیاند. ئەو خۆپیشاندانانەی ئێستا دەبینرێت لە بەشێک لە شارەکانی وڵات تەنها  پرسێکی ئەمنییە و ئەوان بە سەربازی و بە سیاسی وەڵامی دوژمنایان داوەتەوە.

 

عەلی خامنەی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هەندێک کرێکار ڕایگەیاند "گەلی ئێران لەگەڵ ئەم خۆپیشاندانانەی ئێستادا نییە و ئەو پرسە پرسی ئەمنییە، ئەونەی لە دەرەوە حەز دەکەن خۆپیشاندان بەردەوامبێت ئێرانییەکان حەز بەوە ناکەن".

 

وتیشی " لە زۆر بواردا شكستمان بە دوژمنان هێناوە، بەهەمان شێوە لە بواری ئابووریشدا شكستیان پێ دەهێنیین و ئەوە سوودی نییە چاوەڕوان بكرێت سەرۆكی ئەمریكا، سزاكان هەڵگبرێت، بەڵكو ئەوەی گرنگە كار بكرێت بۆ پاراستنی وڵات لە كاریگەری سزاكان".

عەلی خامنەیی ئەوەشی وەبیرهێنایەوە كە لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپدا بەهۆی ئابوورییەوە وڵاتانی جیهان لەگەڵ یەكتردا رووبەڕووی جەنگی بازرگانی بوونەتەوە.

 دوێنێ‌ رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاندبوو لە خۆپیشاندانەكانی ئەم چەند رۆژەی ئێران دژی بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین، زیاتر لە ١٠٦ خۆپیشاندەر لەسەر دەستی ھێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە كوژراون.

بەپێی میدیاكانی ئێران لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە تا ئێستا هەزار خۆپیشاندەر لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون، جگە لەوەش ١٠٠ بانك و ٥٠ شوێنی بازرگانی و دەیان ئۆتۆمبێل لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێندراون.

1209 جار خوێندراوەتەوە