وەزیری وزەی ئێران لەبارەی ئەگەری گرانبوونی کرێی ئاو و کارەباوە ڕوونکردنەوە دەدات

KNN : Kurdish News Network
11:46 - 20/11/2019
جیهان
+
-

وەزیری وزەی ئێران سەبارەت بە هەواڵی گرانبوونی کرێی ئاو و کارەبا هاوشێوەی بەنزین ڕوونکردنەوەیدا و ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانە ڕاست نین و تا ئێستا بڕیاری وانییە.

 

ڕەزا ئەردکانیان، وەزیری وزەی ئێران لەسەر ئەم پرسە ڕایگەیاندووە "وەزارەتی وزە پابەندە بە یاسا و ڕێنماییەکانی پاراستنی باری ئابووری خەڵک و خەڵکی دڵنیا دەکەینەوە تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی کارەبا و ئاو وەک خۆی دەمێنێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، خەڵکی با ئەو نیگەرانییە لە سەری خۆیان دەربکەن و ئەوەی بۆ نرخی بەنزینکراوە پەیوەستە بە بڕیارێکەوە کە سودی غشتی تێدابووە.

 

لە ڕۆژی هەینییەوە نرخی بەنزین لە ئێران سێ هێندە زیاد کراوە و حکومەتی ئێرانیش دەڵێت پارەی زیادکردنەکە دەدرێتەوە بە کەسانی کەمدەرامەت، کە بەپێی خشتە ڕاگەیەندراوەکە هەندێک خێزانی مانگی ٦٠ هەزار تمەنیان بەردەکەوێت کە تەنها ٢٠ لیتر بەنزین دەکات ئەگەر کەسەکە بە ئازاد بەنزین بکرێت.

1996 جار خوێندراوەتەوە