سوپای پاسداران هەڕەشە لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:32 - 21/11/2019
جیهان
+
-

وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە ئەنجامدەران و ڕێکخەرانی خۆپیشاندەران دەکات و دەڵێت، لە زۆرینەی شارەکان ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون.

 

ڕەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند "لە کۆی ٧٥٠ شارەکانی ئێران لە ١٠٠ شار خۆپیشاندان و ڕووداوی نەخوازراو هەبووە، لە کۆی ئەو شارانەشدا ڕێکخەرانی خۆپیشاندەران ناسراونەتەوە و بەشێکیان دەستگیرکراون".

وتیشی "لە پارێزگاكانی ئەلبورز و تاران و شیراز بە تەواووتی ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكان دەستگیركراون و زۆربەی خۆپیشاندانەكان لەلایەن دوژمنانی هەڵاتووی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاندراون ".

وتەبێژەکەی سوپای پاسداران جارێکی دیکە خۆپیشاندانەکانی خستەوە ئەستۆی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێشی بووە کە بەشێکی زۆری خۆپیشاندانەکان لەلایەن بنەماڵەی شاو و گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەوە هاندراون.

لە هەینی ڕابردوەوە نرخی بەنزین لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە گرانکرا، خەڵکی لە شارەکانی ئێران هاتنە سەر شەقامەکان و ناوچە کوردییەکانی ئێرانیش بێبەش نەبوو لەو هەستانە جەماوەرییە، بەڵام بەبڕوای خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای هێوربونەوەی دۆخەکە زۆرینەی ئەو کەسانە دەستگیردەکات بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووە.

1283 جار خوێندراوەتەوە