ئێران ڤیدیۆی دانپێدانانی ژنێکی خۆپیشاندەری بڵاوکردەوە کە هاتووەتە شاری سلێمانی

KNN : Kurdish News Network
01:50 - 21/11/2019
کوردستان
+
-

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیدیۆی دانپێدانانی ژنێکی بڵاوکردەوە کە گوایە سەردانی شاری سلێمانی کردووە تا لەگەڵ لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیدا کۆبێتەوە.

 

لە ڤیدیۆکەدا کە دیارنییە لەژێر فشاردا ئەو دانپێدانانەی پێکراوە ژنەکە دەڵێت "جارێک سەردانی سلێمانیم و کرد و لەگەڵ گروپێک کۆبوومەوە، دواتر داوایانلێکردم بگەڕێمەوە ئێران و ڕۆڵم هەبێت".

لە راپۆرتێکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی ئێران دەڵێت "لایەنە دژە ئینقلابەکان دەیانەوێت لەڕێگای بەکارهێنانی ژنەوە کار لەسەر عەتفی خەڵکی بکەن و خەڵکی هانبدەن تا زیاتر ناڕازی بن".

بەشێک لە شارەزایانی بواری کار و باری ئێران دەڵێن، بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ڤیدیۆیانە و ناوهێنانی هەرێمی کوردستان لەم پرسەدا، پلانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە دەیەوێت بڵێت خەڵکی ناڕازی نین و تەنها گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانن دەیانەوێت ئارامی ئێران تێکبدەن.

23117 جار خوێندراوەتەوە