ڤیدیۆ... ڕۆژئاوا منداڵێکی تەمەن ١١ مانگی بەجێماوی داعش ڕادەستی دانیمارک دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:25 - 22/11/2019
کوردستان
+
-

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا منداڵێکی ١١ مانگی بەجێماوی داعش، کە دایک و باوکی داعش بوون و بێ سەروشوێن بوون، ڕادەستی دانیمارک دەکاتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو منداڵە لە دایک و باوکێکی دانیمارکی لە دایکبووە و منداڵەکە بە دانیمارکی ئەژمار دەکرێت.

شاندێکی دانیمارکی کە لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک و پزیشکێک پێکهاتبوو و لەنزیک دەروازەی سمێلکا لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەرەوەی پێشوازیان لێکرا و منداڵەکەیان ڕادەستکردنەوە.

کریستۆڤەر فیفەک، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی دانیماقرک لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ وەک ئەرکێکی مرۆی هاتووینەتە لای ئیدارەی خۆسەر بۆ وەرگرتنەوەی مندالێک کە دانیمارکییە و بێ دایک و باوکە، لەمەولا منداڵەکە لەلایەن حکومەتی دانیمارکەوە سەرپەرشتی دەکرێت"

1645 جار خوێندراوەتەوە