حکومەتی سوریا هۆشداری دەداتە ئەردۆغان

KNN : Kurdish News Network
10:30 - 22/11/2019
جیهان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەبەیاننامەیەک هۆشداری دەداتە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دەڵێت، پێویستە دەست لە تماحکارییەکانت و تاوانە بێ پاساوەکانت هەڵبگریت لە سوریا.

 

 

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت "سوریا بە قورسترین شێوەیە ئیدانەی ئەو لەشکرکێشی و هێرشانە دەکات کە لەلایەن ئەردۆغانەوە کراوەتە سەر خەڵكی سوریا و لە تازەترین تاوانیشدا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیک گرێ سپی چەند شوێنێکی کردووەتە ئامانج کە منداڵ و خەڵکی مەدەنیش لە هێرشەکاندا کوژراون".

دەشڵێت "لەگەڵ ئەوەی تورکیا بەڵێنی بە ڕوسیاداوە بەپێی ڕێککەوتنی سوچی مامەڵە بکات، بەڵام وادەردەکەوێت سوپاکەی ئەردۆغان و هاوکارە تیرۆرستەکانی بەردەوامی بە تاوان دەدەن و سورن لەسەر داگیرکاری زیاتر، هەموو ئەوانەش دەیسەلمێنێت ئەردۆغان گوێ لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یاساکانی ناگرێت".

بەیاننامەکەی سوریا حکومەتی سوریا دەڵێت "سوریا و هاوکارەکانی ڕێگا لە کوشتن و بەتاڵانبردنی خەڵک و ماڵی سورییەکان دەگرن و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین ئەردۆغان ناچاربکەن هێرشە تەماحکارییەکانی بوەستێنێت".

 حکومەتی سوریا تا کاتێک نەهاتبوویەوە سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەم شێوەیە لەسەر سوپای تورکیا و ئەردۆغان بەیاننامەی نەبوو، بەڵام ئێستا خۆی و سوپاکەی لەسەر سنوورەکان هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا دەبینن.

3513 جار خوێندراوەتەوە