هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕێکخەرێکی خۆپیشاندانەکانی کرماشانیان کوشتووە

KNN : Kurdish News Network
01:31 - 22/11/2019
کوردستان
+
-

سەرچاوە ناوخۆییەکانی کرماشان پشتڕاستیان کردەوە کە یونس عیزەتی، یەکێک لە ڕێکخەرەکانی خۆپیشاندانەکانی کرماشان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوە.

 

پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندبوو هەموو ئەو کەسانە دەناسنەوە کە ڕێکخەری خۆپیشاندانەکان بوون و چاوەڕێی وەڵام بن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ یونس عیزەتی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.

خەڵکی کرماشان چوار ڕۆژ لەسەر یەک ڕژانە سەرشەقامەکان و نارەزایەتییان دژی گرانبوونی بەنزین و قورسی ژیانیان دەربڕی، بەڵام ڕووبەڕووی تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە ئەمنییەکان بوونەوە.

لە خۆپیشاندانەکانی شاری کرماشان و جوانڕۆدا ٣٤ خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون.

2280 جار خوێندراوەتەوە