تەرمی چەند خۆپیشاندەرێکی مەریوان دۆزراوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:56 - 25/11/2019
کوردستان
+
-

چالاکانی مافی مرۆڤ لە مەریوان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرای دەکەن، هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەدەن بەسەر ماڵی ئەو کەسانەدا لە خۆپیشاندانەکاندا ناسراونەتەوە و دەیانفڕێنن، دوێنێش تەرمی سێ کەس لەوانە دۆزراوەتەوە.

 

یەکێک لە چالاکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر ڕایگەیاندووە " تەرمی دوو کەس لە خۆپیشاندەران دۆزراوەتەوە کە تەمەنیان لە ژێر ۱۸ ساڵەوە بووە، تەرمی کەسێکیان لە دەرەوەی شار دۆزراوەتەوە، تەرمی مێرمنداڵێکی دیکەیان خستووەتە نێو زبڵ".

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئەمنییەکان لە مەریوان بەرەبەیان دەچنە سەر ئەو کەسانەی کە بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووە و دەستگیریان دەکەن و هەر کەسێکیش دەستگیربکرێت ئەگەری هاتنەوەی بەم نزیکانە ئەستەمە.

دوای نزیکەی ١٠ ڕۆژ لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ئێران، ئێستا هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵدەکەوتنە سەر ئەو مالانەی کە بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووە و دەستگیریان دەکەن.

3655 جار خوێندراوەتەوە