وینە... کوردێک یەکەمین خواردنگە بەناوی "توک توک،ماتۆڕە سێ تاییەکە" دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:08 - 25/11/2019
کوردستان
+
-

هاوڵاتیەکی کورد لە شاری کەرکوک ڕێستۆرانتێک بە ناوی (توک توک) دەکاتەوە بۆ پشتگیریکردن لە خۆپیشاندارانی عێراق.

 

هاوڵاتییەکە ناوی (هێمن سەردار)ە و دانیشتوی پارێزگای کەرکوکە وەک پشتگیرییەک بۆ خۆپیشاندەرانی بەغداد و ڕۆڵی ئەو ماتۆڕە سێ تاییە لە خۆپیشاندانەکاندا ڕیستۆرانتەکەی بەو ناوەوە کردووەتەوە.

هێمن سەردار قسەی بۆ دجیتاڵ میدیای KNN کرد و ڕاگەیاند، بۆ پشتگیری خۆپیشاندەرانی عێراق ئەم کارەی کردووە و دەیەوێت شوێنەکەی نیشاندەری ڕۆڵی ئەو ئامێرە بێت کە هاوکاری زۆری لە گواستنەوەی برینداران و گواتسنەوەی پێداویستی بۆ خۆپیشاندەران کردووە".

 

ڕێستۆرانتەکەی هێمن لە ناوچەی (حصیر)ە لە ناوەڕاستی شاری کەرکوک، لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی ڕێستۆرانتەکەی خواردن بێبەرمبەر دەداتە سەردانیکەرانی.

ماتۆڕی توک توک لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی عێراق بووە رەمزێکی خۆپیشاندەران و بەهۆی ئەو هاوکارییە گەورەی لە گواستنەوەی برینداران و پێداویستییەکان هەیبوو بووە ئایکۆنێک لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا.

2506 جار خوێندراوەتەوە