ڤیدیۆ.. فڕۆکەیەک چەند بیرەنەوتێکیان لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکانی نزیک تورکیا بۆردوومانکرد

KNN : Kurdish News Network
11:05 - 26/11/2019
جیهان
+
-

شەوی ڕابردوو نزیک کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک فڕۆکەیەکی جەنگی بۆردوومانی چەند بیرە نەوتێکی لە ژێر کۆنترۆڵی گروپە چەمدارەکانی نزیک لە تورکیای کرد لە جەرابلوس.

 

ئەو شوێنانەی کە بۆردوومانکراوە دەکەوێتە گوندەکانی باشوری شاری جەرابلوس و گوندی بورج و شارەدێی ئەختەرین لە باکوری شاری باب و ناوچەی ڕاعی.

لەگەڵ بۆردوومانی ئەو بیرە نەوتانە، بۆردوومانی چەند پێگەیەکی گروپە چەکدارییەکانی چەتەکانی ئەحرار شەرقیە و گروپی حەمزە سەربە قەڵغانی فورات، کراوە.

ئەو شوێنانە دەکەونە ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیاوە و تورکیا لەسەر سنوورەکان بنکەی سەربازی داناوە، ئەگەری هەیە سودی بیرە نەوتییەکانیش بەشێکی بۆ تورکیا بێت. 

3457 جار خوێندراوەتەوە