تورکیا S-400 ی روسی بە فڕۆکەی ئەمریکی تاقیدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:21 - 27/11/2019
جیهان
+
-

دوێنێ بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری تورکیا، ئەو وڵاتە سیستمی بەرگری S-400 ی بە فڕۆکەی ئەمریکی F16 تاقیکردەوە.

 

تاقیکردنەوەی ڕاداری ئێس ٤٠٠ بە فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەلایەن تورکیاوە لە کاتێکدایە ئەمریکا تێبینی لەسەر کڕینی سیستمەکە هەبوو لەلایەن تورکیاوە.

پێشتر ئەمریکا تورکیای خستبووە دوو ڕیانێکەوە بەوەی یان لە سیستمی S-400 ی ڕوسی پەشیمان دەبێتەوە، یان سزاکانی سەری دەستپێدەکاتەوە.

ئەگەرچی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کردبوو دەستپێکردنەوەی سزائابوورییەکانی تورکیا پەیوەستە بەبەردەوامبوونی تورکیاوە لەسەر کڕینی سیستمە بەرگرییەکە، بەڵام تورکیا گوێی لەوە نەگرت.

لەلایەکی دیکەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر سوربوونی وڵاتەکەی بۆ سیستمە ڕوسییەکە ڕایگەیاند "هیچ به‌ڵێنێكمان به‌ کەس نه‌داوه‌ لەبارەی  یان بەکارنه‌هێنانی سیستەمی S-400. پێویستمان به‌ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هه‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ کڕیمان".

وتیشی "ئێمە سیتمە بەرگرییەکەمان نەکڕیوە تا لە پاکەتدا داینێین و تاقی دەکەینەوە، لەگەڵ ئەوەش بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی سیستمی بەرگری ئەمریکیان کشاندووەتەوە، ئێمەش پێویستمان بەمە بووە بۆیە کڕیومانە".

پێشتر ئەمریکا بە تورکیای ڕاگەیاندبوو، لەحاڵەتی کڕین و پەرەپێدانی سیستمە بەرگرییە ڕوسییەکە ئەگەری دەستپێکردنەوەی سزا ئابوورییەکانی سەر تورکیا هەیە.

4259 جار خوێندراوەتەوە