کورد سەرقاڵی درووستکردنی هاوپەیمانی نیشتمانییە لە بەغدا

KNN : Kurdish News Network
10:24 - 27/11/2019
کوردستان
+
-

هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێم و جێگرەکەی بۆ درووستکردنی درووستکردنی هاوپەیمانی نیشتمانییە لە بەغدا و لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ چەند لایەنێک کۆبوونەتەوە و لایەنەکانی دیکەش بەسەردەکەنەوە.

 

لەکاتی سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم بۆ سلێمانی ڕایگەیاند، مەلەفەی درووستکردنی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە بەغدا لای مستەفا سەید قادر، وەک جێگری سەرۆکی هەرێم.

مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای KNN  ڕاگەیاند سەردانی ئەمرۆمان بۆ لی هەریەک لەکۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیمکراتی کوردستانە و ئامانجەکەش پڕۆژەی یەکڕیزی نیشتیمانیە لەهەرێمی کورستان و عێراق کە لەئێستادا سەرواڵی دروستکردنی هاوپەیمانی کورسستانین لەبەغدا.

دوێنێ سەرۆکی هەرێم و جێگرەکانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیان کرد و ئەمڕۆ سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دەکەن و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی یەکگرتووش دەکەن.

860 جار خوێندراوەتەوە