عادل عەبدولمەهدی: دژی ئەشکەنجەدانی خۆپیشاندەرانین

KNN : Kurdish News Network
12:50 - 27/11/2019
عێراق
+
-

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا رایگەیاند "دژی تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانین و بە وەزارەتی ناوخۆشمان راگەیاندووە، نابێت تووندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامبدرێت".

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی "تا ئێستا 2500 خۆپیشاندەر ئازادکراون تا کۆتایی مانگی داهاتوو سەرجەم ئەو کەسانەی لەسەر خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون ئازاد دەکرێن کە ژمارەیان 240 کەسە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد نابێت ئەو کەسانەی لەسەر خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون ئەشکەنجە بدرێن و چونکە خۆپیشاندەرانی ڕاستەقینە دەیانەوێت گەندەڵی نەمێنێت ،نەک وڵات کاول بکەن.

عادل عەبدولمەهدی لە تەواوی وتارەکانی ئەمدواییەی ئاشکرایکردووە کەلەگەڵ خۆپیشاندەراندایە کە داوای چاکسازی دەکەن، بەڵام نابێت خۆپیشاندان ببێتە هۆی تێکدان و دەستبردن بۆ موڵکی گشتی.

763 جار خوێندراوەتەوە