ئێران داوا لە بەغدا دەکات لێپرسینەوەی توند لە خۆپیشاندەرەکان بکات و ئەمریکاش هۆشداری دەدات

KNN : Kurdish News Network
10:13 - 28/11/2019
عێراق
+
-

ئێران داوای لە حکومەتی عێراق کردووە لێپرسینەوەی توند لەگەڵ ئەو خۆپیشاندەرانەدا بکات بالیۆزخانەی ئێرانیان لە نەجەف سوتاندووە و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە بەغدا هۆشداری دەدات.

 

ئێران لە ڕێگای نوێنەرێکیەوە حکومەتی بەغدای ئاگادارکردووە کە هەموو ئەو کەسانە دەستگیربکات کە لە هێرشەکەدا بەشداربوون و لێپێچینەوە بکات کە ئایا کێ هانیداون ئەو کارە بکەن.

لەلایەکی دیکەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "لەگەڵ هیچ جۆرە هەڕەشەیەکدا نین لە میدیاکان و خۆپیشاندەران بکرێت و سەرکۆنەی داخستنی نوسینگەی کەناڵەکان دەکەین".

 

ئێران تا ئێستاش دانی بەوەدا نەناوە کە خەڵکی عێراق دژی هەژموونی ئەو وڵاتە لەسەر شەقامەکانن و پێی وایە ئەو هەوڵانە بۆ دەرکردنی ئێران لەلایەن خەڵکی عێراقەوە تێکدەرانەن.

1505 جار خوێندراوەتەوە