ئەمڕۆ ترەمپ قەلەکە سەردەبرێت

KNN : Kurdish News Network
11:42 - 28/11/2019
جیهان
+
-

ئەمڕۆ جەژنی سوپاسگوزارییە لە ئەمریکا و لەم ڕۆژەدا ئەمریکییەکان سوپاسگوزاری دەردەبڕن بۆ ئەو شتانەی کە هەیانە و ئەوەی کە هەیانە و هاوبەشی پێدەکەن، سەرۆکانی ئەمریکاش ڕێز لەم ڕۆژە دەگرن وەک جەژنێکی میلی وڵاتەکە.

 

لەماوەی ساڵانی رابردوودا سەرۆکانی ئەمریکا پابەندبوونی خۆیان بۆ ئەم جەژنە لەگەڵ هاوڵاتییەکانی خۆیان دووپاتکردووەتەوە و ئەمڕۆش وەک جەژنی سوپسگوزاری زۆرینەی ئەمریکییەکان قەل دەخۆن و ترەمپش قەلە سپیەکە دەخوات.

ئەمڕۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  ئاهەنگ دەگێڕدرێت لە ڕۆژی پێنج شەممەی چوارەمی مانگی تشرینی دووەم لە هەموو ساڵێکدا، وە لە کەنەدا لە دوو شەممەی دووەم لە مانگی تشرینی یەکەم. ئاهەنگەکان و جەژنەکان لە شوێنی جیاوازەکانی جیهان و کاتە جیاوازەکادا بەڕێوە دەچێت، چەژنی سوپاس گوزاری چەندین ڕەگی دینی و ڕۆشنبیری هەیە.

جەژنەکە ناوی Thanksgiving و ئەمریکا و کەنەدا پەیوەستن پێوەی لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکە کە پیشتر داگیرکراوی ئەمریکا بوون یان هەژموونی ئەو دو وڵاتەیان بەسەرەوەیە.

لەم ڕۆژەدا خێزانەکان کۆدەبنەوە و سوپاس دەردەبڕن بۆ ئەو شتانەی هەیانە، یان لە ئەمساڵدا هەیان بووە، لەگەڵ ئەو کۆبوونەوەیەدا گۆشتی قەل هەمیشە دەبیندرێت وەک گۆشتێکی خۆشەویست و پڕ هەوادار لەو وڵاتە.

خواردنی گۆشتی قەل ڕەگێکی مێژووی هەیە و کاتێک ئەمریکییەکان لە چەند سەدە پێش ئێستا بۆ ئەم ڕۆژە دەچوون قەلی کێویان ڕاو دەکرد و بە خۆشی و پێکەنینەوە لەناو خێزانەکانی خۆیاندا دەیانخوارد.

 

3379 جار خوێندراوەتەوە