لەسەر کوشتنی خۆپیشاندەران فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژەنەڕاڵێکی عێراقی دەرچوو

KNN : Kurdish News Network
11:14 - 01/12/2019
عێراق
+
-

دەستەی داواکاری گشتی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەرکرد لەسەر کوشتنی خۆپیشاندەران لە شاری ناسرییە و پارێزگای زیقار.

 

دەستەکە بە فەرمانێک بڕیاری دەستگیرکردن و قەدەغەکردنی هاتوچۆی جەمیل شەمەری، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەرکردووە.

لەکاتی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای زیقار و شاری ناسرییە، بە فەرمانی جەمیل شەمەری دەیان خۆپیشاندەری کوژران و برینداربوون.

بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان بەهۆی زۆری کوژرانی خۆپیشاندەرانەوە لەو پارێزگایە، زۆر جار ڕووداوەکە بە کۆمەڵکوژی ناوزەند دەکرێت.

1296 جار خوێندراوەتەوە