ئێران بۆ گەشتیارانی لە عێراق: وێنە مەگرن

KNN : Kurdish News Network
10:42 - 04/12/2019
عێراق
+
-

دەزگای حەج و زیارەتی ئێران هۆشداری دەداتە ئەو گەشتیارە ئێرانیانەی کە سەردانی عێراق دەکەن و پێیان دەڵێت لەو شوێنانەی کە خۆپیشانی تێدایە وێنە نەگرن.

 

 
ئاژانسی فارس نیوز بڵاوی کردووەتەوە دەزگاکە ڕایگەیاندووە"ئەو گەشتیارە ئاینیانەی کە دەچنە عێراق بە بەشێوەی کۆمەڵ بڕۆن و لەیەک دانەبڕێن، لە هەمان کاتدا لەو شوێنانەی خۆپیشاندانە نزیک نەبنەوە و هەوڵی وێنەگرتن نەدەن".

دەزگاکە داوای لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە کە هاوشانی ئەو ئۆتۆمبیلانە بڕۆن کە گەشتیارە ئێرانییەکانی تێدایە تا دەگەنە شوێنە پیرۆزەکانی شێعەکان لە عێراق.

دەزگای حەج و زیارەتی ئێران هۆشداریداوەتە گەشتیارە ئاینییەکان کە ڕێز لە درووشم و پیرۆزییەکانی خەڵكی عێراق ببگرن و کارێک نەکەن ببێتە هۆی هاندانی عێراقییەکان دژی خەڵكی ئێرانی.

هۆشداریەکەی حکومەتی ئێران بە گەشتیارە ئاینییەکانی خۆی لە عێراق لە کاتێکدایە کە لە خۆپشاندانەکانی ئەمدوایەی عێراقدا دووجار کونسوڵخانەی ئێرانیان لە نەجەف سوتان.

1983 جار خوێندراوەتەوە