KNN ژمارەی هێرشەکانی ئێران دژی ئەمریکا ئاشکرادەکات

KNN : Kurdish News Network
11:01 - 27/01/2020
عێراق
+
-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات باڵیۆزخانەکەی بپارێزێت.

مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، داوایان لە عێراق کردووە باڵیۆزخانەکەیان بپارێزێت، بەهۆی ئەوەی هێشتا بارودۆخەکە ناسەقامیگرە.

ئاشکراشیدەکات، لەمانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووە تا ئێستا 14 جار هێرشکراوەتە سەر باڵیۆزخانە و فەرمانبەرەکانیان لەلایەن ئێران و میلشیاکانی.

باس لەوەشدەکات، بارودۆخەکە تا ئێستا ناسەقامگیر و ئەگەری ئەوەش هەیە کە جارێکی تر ئێران و هێزە چەکدارەکانی هێرش بکەنەوە سەریان.  



1376 جار خوێندراوەتەوە